دەزگای ئاسایشی هەرێم دەست بەسەرداگرتنی (حەوت)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستی بەسەر چەندین پارچە ماددەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش)دا گرت.
دوای بەدواداچوون و چاودێریکردنی ورد، هێزەکانی ئاسایش بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لە ڕۆژی ٢٠٢٣/٨/٢٧ بۆ پشکنین و بەدواداچوون لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت، توانیان (حەوت) پارچەی (یەک)کیلۆگرامی ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش کە دەکاتە (٧٠٠٠) گرام دەستی بەسەردابگرن.
لە ئێستادا بە ماددەی ٢٦ لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە.